ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه باوك و دایكی ماموستایه‌كی زانكۆی كوردستان به‌ناوی “دكتور چه‌مه‌ن ئارا” له‌ناڕه‌زایه‌تی به ده‌ستبه‌سه‌ركرانی نایاسایی ڕۆڵه‌كه‌یان له‌به‌رده‌م بینای ناوه‌ندی ئه‌و زانكۆیه مانیان گرتووه و داوای ئازادی ناوبراو ده‌كه‌ن.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دكتۆر “بێهرۆز چه‌مه‌ن ئارا” له مانگرتنی خوێندكاران و مامۆستایانی زانكۆی كوردستان به‌شداری كردبوو و وێڕای ئیدانه‌كردنی سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی، پشتیوانی خۆی بۆ خوێندكاران و ئاخێزی جه‌ماوه‌ری گه‌لانی ئێران ده‌ربڕیبوو، به‌ڵام له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه، ئێستا بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و به‌ندكراوه ونبووه ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه له‌به‌رده‌م بینای زانكۆی كوردستان مانیان گرتووه و داوای ڕوونكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی ڕۆڵه‌كه‌یان ده‌كه‌ن.