ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٧ی مانگی گوڵان، خه‌ڵكی شارستانی فنووجی سه‌ر به ئوستانی سیستان و به‌لووچستان به پێی بانگه‌وازێك كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بڵاو كرابۆوه دووكانه‌كانیان داخست و مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شه‌وی چوارشه‌ممه هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم له شاری فنووج لاوێكی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵیان كوشت و پێنج كه‌سی دیكه‌شیان بریندار كرد. پاش ڕووداوه‌كه خه‌ڵكی به‌لووچ ئه‌و كه‌ڵانته‌ریه‌یان گه‌مارۆ دا و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم به‌شه‌ڕ هاتن به‌ڵام سێ هاووڵاتی دیكه به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم بریندار بوون. له وڵامی ئه‌و جه‌نایه‌ته‌ی مه‌ئموورانی حكوومه‌ت خه‌ڵكی ناڕازی ئه‌و شاره مانگرتنی گشتیان به‌ڕێوه برد.