ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٠ی مانگی سه‌رماوه‌ز، بازاڕیانی شاری كرماشان دژبه پۆلۆمپكردنی دووكانی هاوكاره‌كانیان درێژه‌یان به مانگرتن دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پاش به‌ڕێوه‌چوونی مانگرتنی گشتی له كرماشان ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی ڕژیم ده‌ستیان دایه پۆلۆمپكردنی دووكانی به‌شێك له بازاڕیان و ناڕه‌زایه‌تی كاسبكارانی لێكهوتهوه. له شاره‌كانی ڕه‌وانسه‌ر، ئیلام و سنه‌ش دووكانی كۆمه‌ڵێك له بازاڕیان پۆلۆمپ كرا و بازاڕیان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردبوو.