ڕۆژی چوارشه‌ممه ٧ی مانگی به‌فرانبار، بازاڕیانی سنه و دوكاندارانی پاساژی عه‌لائه‌دینی تاران له ناڕه‌زایه‌تی به گرانی دۆلار و خراپی دۆخی مه‌عیشه‌ت مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بازاڕیانی سنه له‌و باره‌وه ڕایانگه‌یاندووه كه له ناڕه‌زایه‌تی به گرانی نرخی دۆلار و نه‌شكاندنی پۆلۆمپی دوكانی هاوكاره‌كانیان ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن و دوكاندارانی پاساژی عه‌لائه‌دینی تاران له ناڕه‌زایه‌تی به گرانی نرخی دۆلار مانیان گرت و دوكانه‌كانیان نه‌كرده‌وه و له نێو پاساژه‌كه‌دا كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.