کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

مانگرتنی بازاڕیانی سمێرۆم له‌ پارێزگای ئیسفه‌هان

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٠ی ڕێبه‌ندان، بازاڕیان و دووكاندارانی شارستانی سمیرۆم له‌ پارێزگای ئیسفه‌هان، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ سه‌پاندنی سزای ئێعدام به‌سه‌ر دوو خۆپێشانده‌ری ئه‌و شاره‌ به‌ ناوه‌كانی “فازڵ به‌هرامیان” و “مێهران به‌هرامیان”، دووكان و بازاڕیان داخست.

‎”مێهران و فازڵ به‌هرامیان” دوو برای هه‌میشه زیندووی موراد به‌هرامیانن كه‌ له‌ ڕه‌وتی شۆڕشی ژینا له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه‌ كوژرا. ئه‌و دوو به‌ندكراوه‌ پاش ده‌ستبه‌سه‌ركرانیان له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه‌ به‌ تۆمه‌تی بێ بنه‌مای “موحاره‌به‌” مه‌حكووم و سزای سێداره‌یان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه‌. به‌پێی دوایین زانیاری، فازڵ و مێهران به‌ مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی سزاكه‌یان ڕه‌وانه‌ی به‌ندی تاكه‌كه‌سی كراون. ڕۆژی ڕابردوو خه‌ڵكی شاری سمیرۆم به‌دوای بانگه‌واز بۆ مانگرتن، به‌ شێوه‌ی گشتی دووكانه‌كانیان داخست و هه‌ڕه‌شه‌یان له‌ ده‌زگای قه‌زایی كرد كه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو گه‌نجه ئێعدام بكات، سه‌راسه‌ری پارێزگای ئیسفه‌هان ئه‌كه‌ن به‌ گۆڕه‌پانی ناڕه‌زایه‌تی.

بابەتی پەیوەندیدار

چاندنی نه‌مام له‌لایه‌ن دایه‌ شه‌ریفه‌‌ بۆ ڕێزگرتن له‌ یادی گیانبه‌ختكردووان

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی لاوێكی وه‌رزشوان له‌ شاری قوروه‌

-

برینداربوونی كۆڵبه‌رێك له‌ سنووری هه‌ورامان

-

گیانله‌ده‌ستدانی دوو كه‌س له‌ كه‌لار و شه‌هبا به‌هۆی هێرشی په‌هبادی توركیا

-

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت له‌ ناوچه‌ی عه‌مه‌لیاتی لاوان و بایكۆتی هه‌لبژاردنه‌كان

-

هێرشی هێزه‌كانی فه‌راجا بۆ سه‌ر لاوانی ئازادیخوازی دێهده‌شت

-