به‌یانی شه‌ممه ٨ی ڕه‌زبه‌ر، بازاڕیانی شاری زاهیدان هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی كۆمه‌ڵكوژكردنی خه‌ڵكی به‌لووچ له ڕۆژی ٨ی ڕه‌زبه‌ری ساڵی ١٤٠١، دووكان و بازاڕه‌كانیان داخست.
ڕۆژی هه‌ینی ٧ی ڕه‌زبه‌ر، خه‌ڵكی به‌لووچستان وێڕای میلیتاریزه كردنی شاره‌كان، به لێشاو به‌شداری ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ساڵڕۆژی هه‌ینی خۆێناوی بوون و ٢٣ هاووڵاتی له‌وانه دوو منداڵ به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم بریندار بوون. به‌كاتی شه‌و ئازادیخوازانی به‌لووچ شه‌قام و جاده‌كانیان به ئاگردانی لاستیك داخست و دژ به كۆمار ئیسلامی، سپای پاسداران و عه‌لی خامنه‌یی دروشمیان به‌رز كرده‌وه. به‌پێی دوایین زانیاری ٣١ كه‌س له ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ڕۆژی ڕابردووی شاره‌كانی زاهیدان و خاش ده‌ستبه‌سه‌ر كراون كه ناسناوی ٢٠ كه‌سیان بۆ ڕێكخراوی حال وه‌ش ئاشكرا كراوه. به‌یانی شه‌ممه‌ش بازاڕیان و كاسبكارانی زاهیدان به ته‌واوی دووكانه‌كانیان داخست و به‌شداری مانگرتنی گشتی بوون.