کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

مانگرتنی بازاڕیانی تاران، ئیسفه‌هان و بروجێرد

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، بازاڕیان له‌ شاره‌كانی تاران، ئیسفه‌هان و بروجێرد له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ سه‌ركوتی خوێناوی خۆپێشانده‌ران له‌لایه‌ن ڕژیمی كۆماری ئیسلامیه‌وه‌ دووكانه‌كانیان داخست و مانیان گرت.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بازاڕیانی شه‌قامی ١٧ی شه‌هریوه‌ر و بازاڕی پێڵاوفرۆشه‌كان له‌ تاران به‌ داخستنی دووكانه‌كانیان به‌ مانگرتنی سه‌راسه‌ری په‌یوه‌ست بوون، هه‌روه‌ها بازاڕیانی ئیسفه‌هان و بروجێردیش به‌مه‌به‌ستی پشتیوانی له‌ ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران دووكانه‌كانیان داخست و په‌یوه‌ست به مانگرتنی سه‌راسه‌ری بوون. به‌پێی ئه‌و بانگهێشتنامه‌یه‌ كه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، بڕیاره‌ كرێكاران، موعه‌لیمان، خوێندكاران، كادری ده‌رمان، شۆفێران، ماڵباخته‌كان، بازاڕیان، كارمه‌ندان، خوێندكارانی مه‌دره‌سه‌ و زانكۆ و چین و توێژه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگا یه‌كه‌ده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵوێست بۆ ڕووخانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی مانبگرن.

بابەتی پەیوەندیدار

جێگیربوونی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی له‌ شه‌قامه‌كانی سنه‌

-

کوژرانی كۆڵبه‌رێك له‌ سنووری بانه

-

بانگهێشتی “سه‌نعان نه‌ورۆزی” بۆ لقی ئیجرای ئه‌حكامی دادگای سنه‌

-

سه‌پاندنی سزای زیندان و دوورخرانه‌وه‌ به‌سه‌ر “سامان یاسین”

-

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فولاد له‌ چه‌ند شاری ئێران

-

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی كارخانه‌ی كاغه‌زسازی پارس له‌ شووش

-