ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، بازاڕیانی شاری برووجرد و كرێكارانی شیركه‌تی دیجی كالا په‌یوه‌ستی مانگرتنی سه‌راسه‌ری بوون.
به‌پێی ئه‌و بانگه‌وازه گشتییه‌ی كه له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا بڵاوكراوه‌ته‌وه، چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا له‌وانه، كرێكاران، موعه‌لیمان، كادری ده‌رمان، شۆفێران، ماڵباخته‌كان، خانه‌نشینكراوان،خوێندكاران و كارمه‌ندان و لاوانی بێكار به مه‌به‌ستی پشتیوانی له ڕاپه‌ڕینی ژنان و لاوانی ئێران مان ده‌گرن و په‌یوه‌ستی ناڕه‌زایه‌تییه جه‌ماوه‌رییه‌كان ده‌بن. خۆێندكاران و موعه‌لیمان وماموستایانی زانكۆ سێ ڕۆژه دستیان پێكردووه و بازاڕیان و شۆفێرانی بارهه‌ڵگریش خه‌ریكن به‌و هه‌ڵمه‌ته په‌یوه‌ست ده‌بن و كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت و شیركه‌ته خسووسیه‌كانیش به‌یاننامه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه بۆ په‌یوه‌ستبوونیان به‌و مانگرتنه و ڕۆژی ڕابردوو كرێكارانی دیجی كاڵا ده‌ستیان به مانگرتن كردووه.