کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

مانگرتنی بازاڕیانی بانه دژبه‌ كوشتنی كوڵبه‌ران

مانگرتنی بازاڕیانی بانه دژبه‌ كوشتنی كوڵبه‌ران 1

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، بازاڕیانی شاری بانه بڕیاریان داوه‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ٢٦ی گوڵان، به‌ نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له‌ ئاست كوشتنی به‌دره‌وامی كوڵبه‌ران له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه‌ دووكان و بازاڕه‌كان دابخه‌ن و مان بگرن.

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٥ی گوڵان، كاسبكارێكی خه‌ڵكی چۆمانی سه‌ر به‌ شاری بانه به‌ ناوی “مۆعین ته‌وفێق پور” له‌ حاڵێكدا هیچ بارێكی پێ نه‌بوو، له‌لایه‌ن هێزه‌ جه‌نایه‌تكاره‌كانی كۆماری ئیسلامیه‌وه‌ درایه‌ به‌ ده‌ستڕێژی گوله‌ و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست دا. كوژرانی ئه‌و كاسبكاره‌ شه‌پۆلێك له‌ ناڕه‌زایه‌تی له‌ نێو خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ ساز كرد و بازاڕیان و كاسبكارانی بانه شه‌وی ڕابردوو له‌ بانگه‌وازێكدا داوایان له‌ خه‌ڵك و دووكانداران كرد به‌ نیشانه‌ی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له‌ ئاست كوشتنی كۆڵبه‌ران مان بگرن.