ڕۆژی سێشه‌ممه ١٢ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، بازاڕیانی چه‌ند ناوچه‌ی ئیسفه‌هان له ناڕه‌زایه‌تی به سه‌ركوتی خۆێناوی خۆپێشانده‌ران بۆ جارێكی دیكه مانیانگرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بازاڕیانی شه‌قامی تاڵقانی و ناوچه‌ی پیشه‌سازی شاپووری نوێ هاوكات له‌گه‌ڵ مانگرتنی سه‌راسه‌ری خوێندكاران و فه‌رهه‌نگیان و به‌شێك له كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت، دووكانه‌كانیان له ناڕه‌زایه‌تی به سه‌ركوتی خوێناوی خوپێشانده‌ران له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه داخست و په‌یوه‌ستی مانگرتنی سه‌راسه‌ری بوون.