ڕۆژی هه‌ینی ٣ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ئیتحادییه كرێكارییه‌كانی یه‌كێتی ئورووپا دژبه شیركه‌تی ئامازۆن مانگرتنیان ڕاگه‌یاند و به هه‌زاران كرێكار به‌شداری ئه‌و چالاكیه بوون.
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه به جێژنی سه‌ری ساڵی زاینی “كریسمه‌س”، شیركه‌تی ئامازۆن كه پێشینه‌یه‌كی دوورودرێژی له چه‌وسانه‌وه‌ی كرێكاران هه‌یه، بانگه‌وازی فرۆشی كه‌لووپه‌له‌كانی به نرخێكی گونجاو داوه، له حاڵێكدا ڕێژه‌ی حه‌قده‌ستی كرێكارانی زیاد نه‌كردووه و هیچ مه‌زایایه‌كی بۆیان له‌به‌رچاو نه‌گرتووه. ڕۆژی هه‌ینی ملیۆنان ئه‌ندامی ئیتحادییه كرێكارییه‌كانی ئاڵمان، فه‌ڕانسه، به‌ریتانیا و ئیتالیا په‌یوه‌ست به مانگرتنی ٢٤ ساعه‌ته بوون و داوایان كرد حه‌قده‌سته‌كانیان بۆ زیاد بكرێت.