به‌دوای له‌كار دوورخستنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی كتێبخانه‌ی میللی ئێران به بیانووی بێ حیجابی، ڕۆژی هه‌ینی ٨ی مانگی گوڵان، كۆمه‌ڵێك له هاوكاره‌كانیان له ناڕه‌زایه‌تی به هه‌ڵسووكه‌وتی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ماوه‌ی چه‌ند حه‌وتووی ڕابردوودا ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم ئاسته‌نگیه‌كی زۆریان بۆ كارمه‌ندانی كتێبخانه‌ی میللی به مه‌به‌ستی سه‌پاندنی حیجابی زۆره‌ملێ ساز كردووه و هه‌ر جار و به شێوه‌یه‌ك ئه‌ندامانی ئه‌و كتێبخانه‌یه دژبه بڕیاره‌كانی حه‌راسه‌ت و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه به‌ڵام به‌رپرسانی ڕژیم هیچ بایه‌خێكیان پێ نه‌داوه.