کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

مانگرتنیمامۆستایانوفەرمانبەرانىکۆلێژىپزیشکیىزانکۆىسلێمانى

مانگرتنی مامۆستایان و فەرمانبەرانى کۆلێژى پزیشکیى زانکۆى سلێمانى

بەهۆى پێنەدانى مووچە، مامۆستایان و فەرمانبەرانی کۆلێژی پزیشکی زانکۆی سلێمانى بایکۆتی دەوامیان ڕاگەیاند و لەبەردەم بیناى زانکۆ كۆبوونه‌وه‌ و داوایان کرد، لە زووترین کاتدا مووچەکانیان پێبدرێت.

به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ دەڵێن: پاش ئەوەى مووچەى سەرجەم وەزارەتەکان لەلایەن وەزارەتى داراییەوە بڵاوکرایەوە، چەندین رۆژە بە بیانووى نەبوونى پارە لە بانکەکان، مووچەى کۆلێژەکەى ئێمە نەدراوە .جێی ئاماژه‌یه‌ كه‌ ماوەى دوو هەفتەیە لە سنوورىسلێمانى،کۆیە،گەرمیان،ڕاپەرینوهەڵەبجە، فه‌رمانبه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان بەهۆى پێنەدانى مووچەکانیان مانگرتنیان ڕاگەیاندووە.