“کامەران دووپلوورەیی”، کۆڵبەر و چالاکى ژینگەیی کە هەردوو پێى خۆى لە کاتى کۆڵبەرى و بە هۆى هێرشى هێزە سەرکوتکەرەکانى ڕژیم لە دەست داوە، ئەمڕۆ شەممە ١٠ى مانگی ڕەزبەر، هاوکات لەگه‌ڵ کاتى لەدایکبوونەکەى، وەک ناڕەزایەتى قژى تاشى و مانى لە خواردن گرت.
به‌پێی ڕاپپۆرته‌كان، “کامەران دووپلووره‌یی” ئه‌و كاره‌ی وه‌ك ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینێك لە به‌رامبه‌ر کوشتنی کۆڵبەران و بەرچاونەگرتنى مافى کەمئەندامان و دۆخى خراپى ژینگەیی ئەنجام داوە. شایانی باسه ناوبراو لە کاتى کۆڵبەرى هەردوو پێى لەدەست داوە و ئێستا به پێى دەستکرد ژیانی ڕۆژانه‌ی به‌سه‌ر ده‌بات و هه‌تا ئێستا زیاتر لە ٢٠ جار نەشتەرگەرى بۆ قاچەکانى کراوە!