زیاتر لە ۴٠ زیندانى لە بەندى ١٠ى زیندانى ناوەندیی ورمێ، بەهۆی دابین نه‌كردنی ئیمكاناتی ده‌رمانی و پزیشكی، لە ڕۆژی چوارشەممەوە دەستیان داوەتە مانگرتن.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ١٢ كه‌س له‌و زیندانیانه به ناوه‌كانی “شاكر بێهرووز”، “نائێب عه‌سكه‌ری”، “نائێب حاجی زاده”، “ئه‌حمه‌د ته‌موویی”، “محه‌ممه‌د هووشه‌نگی”، “حاته‌م ئۆزده‌میر”، “دارا ڕه‌شیدی”، “كامیل سه‌یدامه‌سكه‌ن”، “سیروان ئه‌مینی”، “ئه‌نوه‌ر چالشی”، “مۆختار ئیبراهیمی” و “تاهێر حسێن زاده”، نەخۆشن و پێویستیان بە چارەسەرى بەپەلە له نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان هەیە به‌ڵام به‌رپرسانی زیندان له دابین كردنی ئیمكاناتی ده‌رمانی بۆ زیندانیان خۆ ده‌بوێرن.