له ماوهی ڕۆژانی ڕابردوو “ئەکبەر کەرامەتی” سەرۆکی رێکخراوی کشتوکاڵی ورمێ ڕایگهیاندووه، 640 هەزار تۆن سێو لە ساردخانەکانی ئەو ئۆستانهدا ماونەتەوە چارەنووسیان ناڕوونە و دەبێت رێگەچارەیەکی بۆ بدۆزرێتەوە.
بەپێی راپۆرتە فەرمییەکان، بەرهەمی سێوی ئەمساڵی ئۆستانی ورمێ یەک ملیۆن و 270 هەزار تۆن بووە، كه لهو ڕێژهیه توانراوه بەشێکی کەمی هەناردەی وڵاتانی دیکە بكرێت. لە ساڵانی رابردوودا سێوی ئۆستانی ورمێ بۆ باشووری کوردستان، رووسیا، پاکستان، ئەفغانستان و وڵاتانی دیکەش هەناردە دەکرا. بهڵام “موراد ئاقابالازادە” سەرۆکی یەکێتیی خاوەن ساردخانەکانی ئۆستانی ورمێ دەڵێت، هەناردەی سێوی ئەو پارێزگا لەسەرخۆیە و هەر ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی کە ئەم بەرهەمە لە ساردخانەکاندا بمێنێتهوه و وردە وردە خراپ بێت.