به داخ و په‌ژاره‌ی زۆره‌وه رۆژی ١ی به‌فرانباری ١٤٠٢ی هه‌تاوی، دڵی هاورێ “حه‌بیبوڵڵا زارعی” دۆست و هه‌ڵسوراوی له مێژینه‌ی کۆمه‌ڵه له گوندی ئه‌وێهه‌نگ له ناوچه‌ی ژاوه‌رۆی سنه، له ته‌مه‌نی ٧٠ سالیدا له لێدان که‌وت و بۆ هه‌میشه مالئاوایی له ژیان کرد.
هاورێ حه‌بیبوڵڵا له دایکبووی بنه‌ماله‌یێکی زه‌حمه‌تکێشی گوندی ئه‌وێهه‌نگ بوو، هه‌ر له سه‌ره‌تای هاتنه سه‌ر کاری کۆماری ئیسلامی به ریزی خه‌بات دژ به كۆماری ئیسلامی، په‌یوه‌ست به ریزه‌کانی کۆمه‌ڵه بوو، هاوڕێ حه‌بیب له شه‌ری ٢٤ رۆژه‌ی شاری سنه یاریده‌ری سه‌نگه‌ره‌کانی کۆمه‌ڵه بوو و له هه‌مو مانگرتن و خۆپیشاندانه‌کانی خه‌ڵکی شۆرشگێری ئه‌م شاره دژ به ڕژیم به‌شداری چالاکانه‌ی ده‌کرد. دواتر هاوڕێ حه‌بیب وه‌ک به‌رپرسی ته‌داروکاتی مه‌قه‌ره‌کانی کۆمه‌ڵه له گوندی ئه‌وێهه‌نگ درێژه‌ی به چالاکی خۆی دا و پاشان به هۆکاری هه‌ژاری و ده‌ست‌ته‌نگی بنه‌ماله‌ی، ناچار بوو بگه‌رێته‌وه شاری سنه و بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانیان ده‌ستی به کرێکاری کرد، هاورێ حه‌بیب تا دوایین هه‌ناسه‌کانی ژیانی وه‌ک هاورێ و دۆستێکی وه‌فادار بۆ ئارمانه‌کانی کۆمه‌ڵه و حیزبی کمۆنیستی ئێران مایه‌وه و جه‌سورانه ته‌بلیغی بۆ ده‌کرد. جێگای ئاماژه‌یه که خوشکه‌زایێکی هاورێ حه‌بیب به ناوی “جه‌لال که‌ریم ئه‌فشار” له ریزی پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌ڵه گیانی به‌ختکردبوو. به‌م بۆنه‌وه له‌لایه‌ن هاورێیانی کۆمه‌ڵه و حیزبی کمونیستی ئێرانه‌وه هاوخه‌می خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه و هه‌موو دۆستانی له گوندی ئه‌وێهه‌نگ و شاری سنه ده‌كه‌ین و خۆمان به شه‌ریكی خه‌میان ده‌زانین.