رۆژی یه‌کشه‌نبه ١٢ی سه‌رماوه‌ز، داده “مریه‌م ره‌سولی خۆش‌سفه‌ت”، خوشکی هاورێی گیانبه‌ختکردووی ناو ریزه‌کانی کۆمه‌ڵه و حیزبی کمونیستی ئێران کاک محه‌مه‌د، ناسراو به “حه‌مه بازوکه” به هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌وه له ته‌مه‌نی ٦٧ سالیدا گیانی له‌ده‌ستدا.
داده مریه‌م له دایک بووی ئاوایی “گۆلێی سه‌ندوس”ی سه‌ر به شاری نه‌غه‌ده بوو. ئه‌و ژنه شۆڕشگێڕه به هۆی پێشمه‌رگه‌بوونی دو برای به ناوه‌کانی حه‌مه و که‌ریم ناسراو به بازوکه له ریزه‌کانی کۆمه‌ڵه، به‌رده‌وام سه‌ردانی بنکه و باره‌گه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی ده‌کرد و سوز و وه‌فای زۆری بۆ پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌ڵه بوو. هه‌روه‌ها جێگای متمانه و رێزی ئه‌و پێشمه‌رگانه بوو که له نزیکه‌وه ده‌یانناسی. شایانی باسه که کاک محه‌مه‌د بازوکه برای داده مریم، یه‌کێك له فه‌رمانده ئازا و جه‌سووره‌کانی ناو کۆمه‌ڵه بوو که یه‌کێک له به‌رپرسه نیزامیه‌کانی هێزی پێشڕه‌و و گوردانی ٢٤ی مه‌هاباد بوو، به‌ڵام به‌داخه‌وه له بۆمبارانی شیمیایی دۆڵی بۆتێ گیانی ئازیزی به‌ختکرد. رۆژی یه‌کشه‌ممه ١٢ی سه‌رماوه‌ز، داده مریه‌م به‌هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌وه بۆ هه‌میشه مالئاوایی له ژیان کرد. به بۆنه‌ی کۆچی دوایی ئه‌و ئازیزه، سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی داده مریه‌م و به‌تایبه‌ت كاك كه‌ریم بازوكه، ئه‌ندامی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران ده‌كه‌ین و خۆمان به شه‌ریكی خه‌میان ده‌زانین.