به داخێکی زۆره‌وه رۆژی ٢٦ی سه‌رماوه‌ز کاک “عێزه‌ت ئه‌مین” ناسراو به “عێزه‌تی حاجی عاره‌ب” تێکۆشه‌ر و خه‌باتکاری دێرینی کۆمه‌ڵه به هۆی نه‌خۆشیه‌وه بۆ هه‌میشه مالئاوایی له ژیان کرد.
کاک عێزه‌ت له دایکبووی نۆدشه و نیشته‌جێی مه‌ریوان بوو، سابقه‌ی تێکۆشان و خه‌بات دژی هه‌ر دوو حکوومه‌تی پاشایه‌تی و کۆماری ئیسلامی وای لێ کردبوو كه سیمایێکی خۆشه‌ویست و جێگای متمانه‌ی ئه‌و دو شاره بێت. کاک عێزه‌ت به هۆی خه‌بات دژی ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی چه‌ندین جار له لایه‌ن ساواکه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و زیندانی کرابوو، دوای شۆرشی گه‌لانی ئێران و روخانی سیسته‌می پاشایه‌تی، درێژه‌ی به خه‌باتی دژ به کۆماری ئیسلامی دا. به‌وهۆیه‌وه چه‌ندین جار لهلایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعات و دام و ده‌زگا ئه‌منیه‌تیه‌كانی کۆماری ئیسلامی بانگهێشت، لێپرسینه‌وه و زیندان کرا. کاک عێزه‌ت تا دوایین ساته‌کانی ژیانی وه‌ک هاورێکی وه‌فادار به ئارمان و ئامانجه‌كانی کۆمه‌له‌وه مایه‌وه و به داخه‌وه مه‌رگ مه‌ودای نه‌دا که روخانی کۆماری ئیسلامی و گه‌یشتن به ئاواته‌کانی ببینێت. به‌م بۆنه‌وه سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی هه‌مو ئه‌ندامانی بنه‌ماله‌ی و خه‌باتکاران و شۆرشگێرانی شاره‌کانی مه‌ریوان و نۆدشه و هه‌ورامان ده‌که‌ین و یادی زیندوو راده‌گرین.