کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

ماشێنی سه‌ركوت، زیندان و ئێعدام، پێویسته‌ له‌كار كه‌وێ

بهپێی زانیاریی سهرچاوهكانی مافی مرۆڤ، كهڕۆژی یهكشهممه٥ی گهلاوێژ بهرابهر لهگهڵ ٢٦ی ژووئیهبڵاوكراونهوه‌‌، دیوانی باڵای ڕژیم بۆ پێنج كهس لهناڕازیانی ئاخێزی بهفرانباری ساڵی ٩٦، كهلهخومهینی شاردا ڕاگیراوان، حوكمی ئێعدامی دهركردووه‌. ههروهها بێدادگوستهریی گشتیی ئۆستانی ئیسفههان لهڕاگهیهندراوێكدا، دهركردنی حوكمی بۆ ٨ كهس لهدهستبهسهركراوانی ئاخێزی بهفرانباری ٩٦ و خهزهڵوهری ٩٨ی پشتڕاست كردهوه‌. بهپێی ڕاپۆرتی ئهم سهرچاوانه، مێهدی ساڵحی قهلعهشاهرۆخی، محهممهد بهستامی، مهجید نهزهری كۆندهری، هادی كیانی  و عهباس محهممهدی كهلهجهرهیانی ئاخێزی بهفرانباری ٩٦ لهخومهینی شاری ئیسفههان دهستبهسهر كرابوون، بهئێعدام مهحكووم كراون.

ئهو شهپۆلهناڕهزایهتییهبهرینهی كهلهماوهی حهفتهی ڕابردوودا، بهشێكی زۆر لهمیدیاكانی ناوخۆ و دهرهوهی ئێرانی گرتهوه، ڕژیمی ناچار بهپاشهكشهكرد و حوكمی ئێعدامی ئهمیر حسێن مۆرادی، سهعید تهمجیدی و محهممهد رهجهبی، لهدهستبهسهركراوانی ئاخێزی خهزهڵوهری ٩٨ی ههڵوهشاندهوه‌. بهپێی ئامارهبڵاوكراوهكان، له١١ی بهفرانبارهوهتا ٤ی گوڵان، لانیكهم ٨٤ كهس لهبهندكراوانی عادی و سیاسی ئێعدام كراون. لهم ژمارهیه، لانیكهم ٣٣ كهسیان پاش ڕاگهیاندنی ڕهسمیی بڵاوبوونهوهی ویرووسی كۆرۆنا ئێعدام كراون و ئهوهش لهباروودۆخێكدا بووهكهبنهماڵهی ئێعدام كراوان، تهنانهت نهیانتوانیوهبۆ ئازیزانیان پرسهبگێڕن. لانیكهم دوو كهس لهوانهی وا لهجهرهیانی ڕاپهڕینی ناو زیندانهكاندا، بهخاتری مهترسیی تووش بوون بهكۆرۆنا، توانیبوویان لهزیندان ههڵێن، ئێعدام كراون. لهو نێوهدادانیال زهینۆل عابێدینیكهبهئێعدام مهحكووم كرابوو و حوكمهكهی لهلایهن دیوانی باڵاوهتهئید كرابوو، بههۆی لێدان و توندوتیژیی فیزیكی و ئهشكهنجهی پاسهوانانی زیندان، گیانی لهدهست دا و جهستهی بێ گیانیان تهحویلی بنهماڵهكهی داوه‌. ئهو كاتێك كهقهتڵهكهی ئهنجامدابوو، پتر له١٧ ساڵ تهمهنی نهبوو.

لهو نێوهدا بهتایبهت، مهترسیی ئێعدام، بهردهوام بۆ بهندكراوانی سیاسی و عهقیدهتی، لهبۆسهدایه‌. لهبیرمان نهچووهتهوهكهچۆن ڕژیم لهساڵهكانی دهیهی شهستدا، ههزاران كهس لهكۆمۆنیستهكان، ئازادیخوازان و نهیارانی خۆی ئێعدام كرد. سهپاندنی زیندانی درێژماوه، ئهشكهنجهدان تا ئاستی لهناوچوونی ڕووح و جهستهی بهندكراوان، بهشێكی دیكهلهكارنامهی خوێناویی ئهم ڕژیمهیه‌. لهو كرێكارانهوهكهبۆ گهیشتن بهحهقدهستهدواخراوهكانیان، دهستیان دایهناڕهزایهتی تا ئهو ژنانهی كهلهسهر سهكۆكان ڕاوهستان و حیجاب، واتهسهمبۆلی ژێردهست بوونی ژنیان وهلانا، له چالاكانی كۆمهڵایهتی و مهدهنیهوهتا پارێزهرانی ئهم چالاكانه، لهئهندامی كانوونی نووسهرانهوهتا وێبڵاگ نووسهكان، بهشێك لهبهندكراوانی ڕژیمی سهرمایهداریی كۆماری ئیسلامین.

گشت ئهم جهنایهتانهدهرخهری ئهو ڕاستییهنكهڕژیم، ڕێگایهكی بێجگهلهسهركوت،  ئێعدام و ئهشكهنجهبۆ نهماوهتهوه‌. ڕاستیهكی دیكهش ئهوهیهكهئهم ماشێنی سهركوته، ئیتر كارایی خۆی تا ڕادهیهكی زۆر لهدهست داوه‌. كۆمهڵگای ئێران، چیتر كۆمهڵگای دهیهی ٦٠ نییهكه ڕژیم بتوانێ لهناو سهرسوڕمانی گشتیدا، گۆڕی بهكۆمهڵ ههڵكهنێ. ئهم كۆمهڵگایهئاخێزی بهفرانباری جهماوهری وهگیان هاتووی لهپتر له١٥٠ شاری ئێران بینیوه‌. ئهم كۆمهڵگایهئاخێزی مانگی خهزهڵوهری دیتووهكهچلۆن جهماوهر، بهرهوپیری شهڕ لهگهڵ هێزهسهركوتگهرهكانی ڕژیم دهڕۆیشتن و دهستدرێژیی ئهوانیان، بههێرش كردن، وڵام دهدایهوه‌. ئهم كۆمهڵگایه، مانگرتنی شكۆداری چهند حهفتهیی ئازهرئاب، هێپكۆ، فولادی ئههواز و ههفت تهپهی، لهجهرگهی ڕهشبگیریهكانی ڕژیمدا بینیوه‌. ئهم كۆمهڵگایهئیسماعیل بهخشی و سپیدهی قۆلیانی دیتووهكهچۆن كاتێك كهلهزیندان ئازاد كران،مۆستهنهدی تهراحیی سووخته‌”ی ڕژیمیان ڕسوا كرد و لهوهش واوهتر، پهردهیان لهسهر جهنایاتی ڕژیم لهناو زیندانهكان لادا و ترسێكیشیان لهوهنییهكهدووبارهبخرێنهوهزیندان. كێ فهرامۆشی دهكات كهئیسماعیل بهخشی پاش ئهو ههمووهئهشكهنجهیه‌‌ و دواتر دهركرانی، كاتێك كههاوكارانی لهههفت تهپهدووبارهدهستیان دایهوهمانگرتن، ههست بزوێن ترین پشتوانیی لێكردن. كێ دهتوانێ فهرامۆشی كات كه  كاتێك داوا لهسپیدهی قۆلیان كرا كهداوای لێبۆردن بكات، پڕ بهدهنگ هاواری كرد كهئامادهیهبڕواتهوهزیندان، بهڵام لهقاتڵانی خڵك داوای لێبۆردن نهكات.  ئهم كۆمهڵگایهخۆڕاگریی ئانتا دائمی، نهرگێس محهممهدی، زهینهب جهلالیان، ئهمیر سالار داوودی، نهسرین ستووده، ئارهش سادقی، گۆلڕۆخ ئیبراهیمیی بینیوه، واته٧ كهس لهئهندامانی ههیئهتی بهڕێوهبهریی ئهنجومهنی پیشهیی موعهلیمان ئۆستانی خۆراسانی شۆماڵی، كهسهرجهم به٤١ ساڵ زیندان، دوورخرانهوه، سزای ماڵی و دهركران مهحكووم كران. كۆمهڵگای ئێران زۆر خهباتكاری دیكهشی بینیوهكهسهرهڕای مهترسیی بهردهوامی تووش بوون بهنهخۆشیی كۆرۆنا لهناو زیندانهكان، ههروا موقاومهتیان نواندووهو حازر نین لهبهرامبهر ڕژیمدا سهردانهوێنن. ڕێك، ههر ئهو باروودۆخهگۆڕاوهلهبوار هاوسهنگیی هێز و رووحیهی خهڵك پاش ئاخێزهكانی بهفرانبار و خهزهڵوهر و ههر ئهو متمانهبهخۆییهكهجهماوهر لهجهرهیانی خهباتی دوو سێ ساڵی ڕابردوودا وهدهستیان هێناوه، بوو بههۆی ئهوهیكهپتر له١١ ملیۆن مرۆڤ لهكهمپهینی هاوبهشی ئینتێرنێتیدا، خوازیاری ههڵوهشانهوهئێعدامی سێ لاوی ئاخێزی خهزهڵوهر بن و ڕژیم ناچار بهپاشهكشهبكهن.

نابێ لهبیرمان بچێتهوه، تهنیا فاكتهرێك كهدهتوانێ ماشێنی ئێعدام، زیندان و سهركوتی ڕژیم لهكار خات، خۆڕاگری گشتیی كۆمهڵگایهلهبهرامبهر ئێعدام و زینداندا. سهندیكای كرێكارانی ههفت تهپه، سهندیكای واحید، كانوونی پیشهیی موعهلیمانی ئیسلامشار و ئهنجومهنی پیشهیی موعهلیمانی كوردستان ـــ مهریوان، بهدرووستی لهبهیانییههاوبهشهكهیاندا نووسیویانه‌: “بێدهنگی لهبهرامبهر حوكمی ئێعدام بۆ دهستبهسهركراوانی ڕاپهڕینی ههژاران لهمانگی خهزهڵوهردا، دهبێتههۆی قوربانی بوونی ژمارهیهكی زیاتر لهبهشداربووانی ئهم ڕاپهڕینه‌. ئێمه، وهبهر گوللهدان، زیندانی كردن و ههموو جۆر گوشارێكی پۆلیسی و ئهمنی  دژبهناڕازیان بهتوندی مهحكووم دهكهین و خوازیاری ئازادیی دهستبهجێی دهستبهسهركراوانی ئاخێزهكانی بهفرانباری ٩٦ و خهزهڵوهری ٩٨ین“. پێویستهئهم كۆمهڵگایهبهرهو ئاراستهیهك بڕوا كهئێعدام و ئهشكهنجه، بهشێك لهمێژووی تاریكی ڕابردووی بێت و هیچ كهس بهتۆمهتی سیاسی و عهقیدهتی نهخرێتهزیندانهوه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

ڕژیم، بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ، گۆڕی خۆی زیاتر هەڵدەکەنێ

-

بەرەو بەرزڕاگرتنی هەرچی شکۆدارتری ڕۆژی جیهانی کرێکاران

-

توندتربونەوەی گوشارەکانی کۆماری ئیسلامی بۆسەر مامۆستایانی مافخواز

-

ڕژیمی ئیسلامی لە سەنگەری سەپاندنی حیجابی ئیجباری، پاشەکشەی پێدەکرێت

-

شەڕ ئامرازێک لە دژی خەڵک، لە خزمەت مانەوەدا

-

ناڕەزایەتی جیهانی لەدژی بەردەوامبوونی جینۆسایدی ئیسرائیل لە غەززە

-