کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
بابه‌تی گه‌یشتوو

مارکسیسزم و ئیکۆ سۆسیالیزم

 

لە فارسیەوە: هێمن ئەمانی

مارکس بازنەی سەرمایەداری لە سێ پیت دا کورت کردۆتەوە: “M-C-M”. ڕەوتی بەرهەم هێنان بە پارە “پوڵ” واتە “M” دەست پێ دەکات. ئەم پارەیە بۆ بەکارهێنانی کرێکاران، سەرچاوە سروشتییەکان و پیشەسازی بە مەبەستی بەرهەمهێنانی کاڵا “شت و مەک” سەرمایەگوزاری “پارە تێدا خەرج کردن” دەکرێت “C”. دواتر ئەو کاڵا بەهەمهێنراوانە بە نرخێکی زیاتر لە تێچووی سەرەتایی خۆی دەفرۆشرێتەوە “M”. شێوازی گۆڕانی کۆی پارەی تێچووی سەرەتایی بۆ پارەیەکی زیاتر لە نهێنی چەوساندنەوەی کرێکار دایە ئەو کاتەی کە سەرمایەدار “خاوەن پارە” حەق دەستێکی کەمتر لە نزخی ئەو کاڵایەی کە کرێکار بەرهەمی هێناوە دەدات بە کرێکاران. لەگەڵ ئەوانەشدا زێراندن و بەهرە لێ کێشاندنەوە لە سروشت و زەوی بەشێکی جیا نەکراوە و گرنگە لە خوێنی سەرمایەداریدا بۆ بەردەوام بوون و گەشە.

سەرمایە هەموو سەرچاوە سرووشتیەکان، هەروەک کرێکاران، بە دەرگای تێچووی سادە لە ڕەوتی بەرهەم هێناندا دەبینێ. لەسەر هەموو سەرمایەدار و خاوەن پارەیەک زەروور و شەرتە ئەم دەرگا سادانە بە هەرزانترین نرخ و خێراترین شێواز بەدەست بهێنێت. هەر وەکوو ڕێکەتننامە کۆمەڵایەتیەکەی ساڵی ٢٠١٠ لە کۆپنهاگن کە وەها ڕوونی دەکاتەوە: “لە سەرمایەداری ئێمە دا زەوی دەبێتە سەرچاوەی مەواد و پێداویستی خاوی بەرهەم هێنان و مرۆڤ دەبێتە بەکار هێنەر و ئامرازی بەرهەمهێنان، وە مرۆڤ نەوەک کەسانێک کە بوونیان هەیە بەڵکوو وەکوو کەسانێک کە خاوەنی شتێکن دەبنە جێگەی بایەخ و نرخ.” وە کاتێک کە سەرمایەی سرووشتی و کرێکاران بە بەشێکی سادەی بەرهەمهێنان لە سیستمێکدا ڕیزبەندی دەکرێن ئاساییە ئەگەر دەرچووی هەر ئەو سیستمە بۆ سەرمایە تەنیا ئەو شتە بێت کە دەکرێت بفرۆشرێت. لەسەر ئەم بنەمایە لە هیچ گۆشە و لایەنێکی ئەم سیستمەدا پاشەڕۆ گرنگیان پێ نادرێ و حیساب ناکرێن. بۆ پێشەسازی کارگەکان هیچ گرنگ نییە کە لە کوێ، وە چەندە پاشەڕۆ بەرهەم دەهێندرێت، بۆ ئەوان تەنیا فرۆش گرنگە و هیچی تر.

کێبڕکێ، بزوێنەری سەرەکی سەرمایەداری، وورد بوونەوە لە قازانج کردن بۆ سەرمایەدار تا ئاستی مەرگ مسۆگەر دەکات. ئەگەر کۆپانیا یان کارگەیەک بیهەوێت سەرچاوەگەلێکی پێویست بۆ کەم کردنەوە و نەمانی پیس بوونی هەوا، بڵاو کردنەوەی کاربۆن و پاشەڕۆ خەرج بکات، لە هەمان کاتدا دەبێت بەردەوام لەگەڵ ئەو کۆمپانیا و کارگانەی کە وەها خەرجێک ناکەن و لە ئەنجامدا دەتوانن بەرهەمەکانی خۆیان هەرزانتر و بە ڕێژەی زیاتر بفرۆشن، لە کێبڕکێی بەردەوامدا بێت. لە ئاکامدا ئەو کۆمپانیا “بە ویژدانە” بە خێرایی لە بازنەی بەشی خۆی لە بازاڕی فرۆشدا دەردەکرێت. کەوایە سەرمایەداری بە سەرنجدان بەوەی کە تەنیا پارە لەجیاتی سودبەخشی یان بەجێ و شیاو بوونی کاڵا لە ڕەوتی بەرهەمهێناندا، دەبێتە هۆی قازانجی کورت ماوە بە واتای بەشێک لە ژێربەنای ئەم سیستمە، بۆ پێشکەوتن لە پانتایی ئەم یاریە دا. ئاشکرایە کە جەخت کردنەوە لەسەر قازانجی کورت ماوە بۆ سرووشت کوشەندەیە. سرووشتێک کە لەسەر بنەمای پێناسە و ڕوون کردنەوەکان بابەتێکی درێژ ماوەیە.

هەروەها بازنەی M-C-M هەم بە واتای بوونی گەشەی بەردەوامی سەرمایەدارە، تا بتوانێت لەم کێبڕکێیەدا بمێنێتەوە، وە هەم بۆ کۆی هەموو سیستمەکەیە. هەموو بازنەی M-C-M ڕەوتێکی بێ کۆتاییە چوونکە ئامانجی کۆتایی نەوەک بەرهەم هێنانی کاڵایەک بۆ بەکارهێنان یا سودبەخشی بەڵکوو ئەو پارەیەیە کە خۆی لە خۆیدا هیچ ناکات مەگەر سەرمایەگوزاری و خستنە گەڕی لە ڕەوتی بەرهەم هێنانی داهاتوودا. ئەم زەروورەتە بۆ گەشە و بڵاو بوونەوە بەهەر نرخێک سەرمایەداری دەخاتە بەرانبەر سرووشت و ژینگە: هەم بەو هۆکارەی کە تێچوو و مەوادی سەرەتایی لە ڕەوتی بەرهەم هێناندا موحتاجە بە تاڵانی ئەو سەرچاوە سرووشتیانەی ئێمە بە خێراترین شێوە کە بتوانێت. وە هەم لەبەر ئەوەی کە پێویستی زیاتری بە کڕیار هەیە کە تا ئەو جێگەیەی بۆی دەکرێت بەرهەمەکانی بفرۆشێت. پێویستی بە مەواد و هێزی زیاتر بۆ بەردەوامی گەشە، سەرمایەداری بە شێوەیەک کە جێگای قەرەبووکردنەوە نەبێت دەخاتە بەردەم هەسارەیەکی جێگیر و پایەدار.

لە ڕاستیدا بە پێی ئەو لێکۆڵینەوانەی ئاکادیمی تایبەتیی زانستی ” کە رێکخراوێکی سەربەخۆیە لە ئامریکا” ئابووری جیهانی لە ساڵی ١٩٨٠وە لە سنووری توانایی بوژاندنەوەی زەوی تێپەڕیوە و لە ساڵی ١٩٩٩ تا ئاستی ٢٠٪ لەو سنوورە دووتر کەوتۆتەوە. لە ئێستادا ئەو مەودایە تا ئاستی ٣٠٪ بەراورد کراوە.

مارکس و ئێنگێڵس ئەم بابەتەیان لە مانیفێستی کۆمۆنیستدا بە شێوەیەکی پاراو و کورت باس کردووە: ” کۆمەڵگای بۆرژوایی “سەرمایەداری” نوێ لەگەڵ شێوازەکانی بەرهەم هێنان، ئاڵوگۆڕ و خاوەندارێتی” تایبەت” خۆی –(کۆمەڵگایەکە هەر دەڵێی ئامرازە زەبەلاحەکانی بەرهەم هێنان و ئاڵوگۆڕی لە غەیبەوە هێناوە)- لە ئەفسوونکارێک دەچێ کە ئێتر توانای کۆنتڕۆڵ کردنی هێزەکانی جیهانی ژێرەوەی کە بە سیحری خۆی هێناویەتە حزوور نەماوە.”

 

بابەتی پەیوەندیدار

هەڵبژاردن و ئازادی

هیوا ئەمانی

کۆتا هاوارم ببیستە!

لە دایک بوونی چاڕلی چاپڵین: پێداچوونەوەی “دیکتاتۆری گەورە”

“گیرۆدەیی” نەخۆشییەکی درێژخایەن و جیهانی!

کارگەیەک بە بێ خاوەنکار: ئەزموونی خۆبەڕێوەبەری کرێکاران لە ئەرژەنتین

لاوێن ئەمانی

کورد و نەورۆز و زامی ساڕێژ نەبۆوەی نەتەوەیەک و پێویستی هەستانەوە و خەباتی شۆڕشگێرانە و رزگاریخۆازانە گەلی کورد

ئه‌یووب ده‌باغیان