به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه ٦ی مانگی خاكه‌لێوه، هاوڕێ “ئیبراهیم بارسن” پیشمه‌رگه‌ی دێرینی كۆمه‌ڵه و دانیشتووی شاری “تۆرنتۆ“ی كانادا، به هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه ماڵئاوایی له ژیان كرد.
هاوڕێ “ئیبراهیم بارسن” تێكۆشه‌رێكی ماندوونه‌ناسی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری له شۆرشی ٥٧ی ئێران بوو. هاوڕێ “ئیبراهیم” ناسراو بوو به “عه‌لی ئاڕپی جی” و سه‌ره‌ڕای هه‌ڵگرتنی چه‌ندین برینی قووڵی كاتی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی هه‌روه‌ها ده‌یان كێشه و گرفتی جیسمی هیچ كات ده‌ستی له تێكۆشانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌ڵنه‌گرت و به‌رده‌وام به‌دواداچوونی بۆ ڕووداوه‌كان ئه‌كرد. داستانی قاره‌مانیه‌تی هاوڕێ ” عه‌لی” و برینداربوونی له شه‌ڕی سه‌ختی چۆمی “قه‌سریان“ی سنه به‌رنامه‌ی یه‌كه‌می “ئاسۆی شۆڕش“ی ئه‌و كاتی كۆمه‌ڵه بوو. یادی به‌رز وبه‌رێز بێت.