کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

مائاوایی له‌ ژیانی هاوڕێ “ئیبراهیرم باسن” پیشمه‌رگه‌ی دێرینی كۆمه‌ڵه‌ له‌كانادا

مائاوایی له‌ ژیانی هاوڕێ ئیبراهیرم باسن پیشمه‌رگه‌ی دێرینی كۆمه‌ڵه‌

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه‌ ٦ی مانگی خاكه‌لێوه‌، هاوڕێ “ئیبراهیم بارسن” پیشمه‌رگه‌ی دێرینی كۆمه‌ڵه‌ و دانیشتووی شاری “تۆرنتۆ“ی كانادا، به‌ هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه‌ ماڵئاوایی له‌ ژیان كرد.

هاوڕێ “ئیبراهیم بارسن” تێكۆشه‌رێكی ماندوونه‌ناسی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری له‌ شۆرشی ٥٧ی ئێران بوو. هاوڕێ “ئیبراهیم” ناسراو بوو به‌ “عه‌لی ئاڕپی جی” و سه‌ره‌ڕای هه‌ڵگرتنی چه‌ندین برینی قووڵی كاتی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی هه‌روه‌ها ده‌یان كێشه‌ و گرفتی جیسمی هیچ كات ده‌ستی له‌ تێكۆشانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌ڵنه‌گرت و به‌رده‌وام به‌دواداچوونی بۆ ڕووداوه‌كان ئه‌كرد. داستانی قاره‌مانیه‌تی هاوڕێ ” عه‌لی” و برینداربوونی له‌ شه‌ڕی سه‌ختی چۆمی “قه‌سریان“ی سنه‌ به‌رنامه‌ی یه‌كه‌می “ئاسۆی شۆڕش“ی ئه‌و كاتی كۆمه‌ڵه‌ بوو. یادی به‌رز وبه‌رێز بێت.