کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

لە ١٠ ڕۆژدا ١٠ کۆڵبەر بێ سەروشوێن و بریندار و گیانیان لەدەست دا

لە ١٠ ڕۆژدا ١٠ کۆڵبەر بێ سەروشوێن و بریندار و گیانیان لەدەست دا

به‌ پێی هه‌واڵی كۆڵبه‌رنیۆز، لە ماوەی ١٠ ڕۆژدا ١٠ کۆڵبەر لە سنووری پارێزگاکانی ورمێ، سنە و کرماشان، بەهۆی تەقینەوەی مین، تەقەی پاسەوانانی سەرسنوور و بەستەڵەک و ڕنووی ناوچە کوێستانییەکان، کوژراو و بریندار و بێسەروشوێن بوونە.

سێ کۆڵبەر بە ناوەکانی “بارزان میهەنی”، “ئەسعەد سەیدانی فەرد” و “بێهلوول سەیدانی فەرد” لە باریکەی سنووریی ئێران و تورکییەدا بێسەروشوێن بوون و هەواڵێک لە چارەنووسیان لەبەرەدەستدا نییە. ناوچەیەک کە ئەم سێ کۆڵبەرە تێیدا بێسەروشوێن بوون هەمان ناوچەیە کە کە لە ساڵی ١٣٩٩ی هه‌تاویدا  تەرمی سەرمابردووی ٥ کۆڵبەری تێدا دۆرزرایەوە.