لە مانگی ڕابردووه تا ئێستا بەلایەنی کەمەوە 185 هاوڵاتی بەلووچ و 182 هاوڵاتی کورد له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له شاری “زاهێدان” تا ئێستا ١٨٥كه‌س ناسنامه‌یان ڕوون بۆته‌وه كه 29 كه‌س لە دەستبه‌سه‌رکراوەکان تەمەنیان ژێر ١٨ ساڵە، ڕاپۆرتەکان جەخت لەوە دەکه‌نه‌وە کە بەهۆی سەختی کەش و هەوای ئەمنی و دەستبه‌سه‌رکردنێکی بەرفراوان، هەروەها نه‌بوونی ئینتەرنێت و هەڕەشەکردن بۆ سەر بنه‌ماڵه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە، ژمارەی ڕاستەقینەی دەستبه‌سه‌رکراوەکان نادیاره،هه‌روه‌ها له لایەکی دیکەوە 182 هاوڵاتی کورد ده‌ستبه‌سه‌ركراون، لە 182 كه‌سی دەستبه‌سه‌رکراو 169 کەسیان بە تۆمەتی سیاسی، بەتایبەتی “هاوکاری لەگەڵ حیزبه کوردییەکان”، و هه‌روه‌ها لە خۆپیشاندانە سه‌راسه‌رییه‌کاندا 10 کەس بە تۆمەتی چالاکی ئایینی و پشتگیری جەماوەری دەستبه‌سه‌رکراون و سێ چالاکوانی مەدەنیش ڕفێنراون و بەلایەنی کەمەوە 12 چالاکوانی ژن و 14 منداڵ و 9 خوێندکار و شەش مامۆستا و مامۆستای زانکۆ لە دەستبه‌سه‌رکراوانی کورد بوون.