ڕۆژی دووشەممە ١٨ی مانگی ڕێبەندان، منداڵێکی تەمەن ١١ ساڵ بە هۆی تەقینەوەی مینێک لە جادەی خوسرەوی شاری قەسری شیرین بە سەختی بریندار کرا.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەو منداڵە ١١ ساڵە بەهۆی تەقینەوەی مینی پاشماوەی شەڕی ئێران و عێراق لاق و دەستێکی بە سەختی بریندار کراوە و بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئەو شارە کراوە. جێگای ئاماژەیە لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژی شەممە ١٦ی مانگی ڕێبەندان، بە هۆی تەقینەوەی مین لە سنووری “دەشتی عەباسی” شاری دێهلۆڕانی سەر بە ئوستانی ئیلام هاوڵاتیەکی تەمەن ٤٥ ساڵی دیکە بە سەختی بریندار بووە.