کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

لە سەدا ٦٠ی کرێکارانی ئێران هیچ جۆرە بیمەیەکیان نییە

فاقد بیمه بودن بیش از شصت درصد کارگران ایران 1

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی ئاماری مەجلسی ڕژیم، لەسەدا ٦٠ی کرێکارانی ئێران، لە مافی هەبوونی هەر جۆره بیمەیەک بێببەشن.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتە، لە سەدا ٦٠ی کرێکارانی ئێران هیچ جۆرە بیمەیەکیان نییە، ئەوە بەو مانایە کە کرێکارێک چەندین ساڵ کار دەکات بێ ئەوەی پێشینەی کاری بۆ تۆمار بکرێت، بەو شێوەیە کرێکارانی ئێرانی لە کاتی خانەنشین بوون دا لە مافی بیمەی بێکاری و حقووقی خانەنشینی بێبەش دەبن، تەنانەت ئەگەر لە کاتی کار کردن دا تووشی ڕووداو بن، بە هۆی نەبوونی بیمەوە لە خزمەتگۆزاری دەرمانیش بێبەش دەبن.