بە پێی ھەواڵی گەیشتوو، لە مانگی رابردوودا لانی کەم دوو کەس بە ناوەکانی” ھۆشمەند موحەمەدی” و “عەلی ئەنگەزی” لە بەندیخانەی “دیزڵ ئاباد”ی کرماشان لەسێدارە دراون.
به پێی ئه‌م هه‌واڵه، ” ھۆشمەند موحەمەدی” و “عەلی ئەنگەزی” لە لایەن دادگای ڕژیمه‌وه بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست سزای سێداره‌یان بەسەردا سەپێندراوه. جێی ئاماژه‌یه، بە تێپەڕینی پتر لە یەک مانگ لە سێدارە دانی لانیکەم دوو کەس، لەلایەن میدیا ناوخۆیەکانی ئێران و سەرچاوە فەرمیەکانی سه‌ر به ڕژیمی ئێران، ئەم بابەتە میدیایی نەکراوە و ناوبراوان لە بێدەنگی چڕی میدیایی لەسێدارە دراون. به پێی راپۆرته‌كانی مافی مرۆڤ، له ماوه‌ی یه‌كساڵی رابردوودا، لانیكه‌م ٢٣٦ كه‌س له لایه‌ن رژینه‌وه له سێداره دراون هه‌روه‌ها ٩٥ كه‌سی دیكه‌ش له‌م ماوه‌یه به ئێعدام مه‌حكووم كراون. جی ئاماژه‌یه كه دوو كه‌س له كه‌سانی له‌سێداره دراو منداڵ بوون و یه‌ك ئێعدامیش له به‌ر چاوی خه‌ڵك به‌رێوه‌چووه.