لە ڕۆژانی ڕابردوودا، ٥ بەندکراو بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” و “پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان”، لە زیندانهكانی دەستگردی ئیسفەهان و ساری لە سێدارە دراون.
بە پێی ڕاپۆرتی کانونی مافی مرۆڤی ئیران، بەندکراوێکی ژن بە ناوی “عیفەت حامدی” تەمەن ٣٥ ساڵ و هەروەها دوو بەندکراوی دیکە بە ناوەکانی “یوسف سەتاری” تەمەن ٣٨ ساڵ و “مەنوچهر هیدایەتی” تەمەن ٤٧ ساڵ، بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” و “پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان”، لە بەندیخانهی ساری لە سێدارە دران. هەروەها دوو بەندکراوی دیکە بە ناوەکانی “ئارمان سەمەدی” و “ئەشکان پارسە” تەمەن ٢٩ ساڵ، بە تۆمەتی “پەیوەندیدار بە مادەی هۆشبەر، لە زیندانی دەستگردی ئیسفەهان ئێعدام كراون.