بەپێی ڕاپۆرتی “حاڵ وەش”، سەرلەبەیانیی دووشه‌ممه، ٢٢ی خەزەڵوەر ١٤٠٢، سزای لەسێدارەدانی سێ زیندانی سیاسی- ئەمنییەتی به ناوه‌كانی “محه‌ممه‌دكه‌ریم باركزایی”، “محه‌ممه‌د به‌راهوویی” و “ئێدریس بیلرانی”، لە زیندانی ناوەندیی زاهێدان، جێبەجێ کرا.
ئەم ٣ به‌ندكراوه بە بێ ئاگاداری و دوایین چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان و لە بێدەنگیدا لەسێدارە دراون.”محه‌ممه‌دكه‌ریم باركزایی” ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ، “محه‌ممه‌د به‌راهوویی” ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ و “ئێدریس بیلرانی” ته‌مه‌ن ٣١ ساڵ، ڕۆژی ٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٠، لە لقی ٢ی دادگای ئینقلابی زاهێدان بە تۆمەتی “افساد فی‌الارض لەڕێگەی هاوکاریکردنی گرووپە چەکدارەکانی دژبەری ڕژیم”، هەر یه‌كه‌و بە ئێعدام، ١٥ ساڵ زیندان و زه‌وتكردنی داراییه‌كانیان مەحکووم کرابوون. بەپێی ڕاپۆرتی “حاڵ وەش”، ئەم سێ به‌ندكراوه لە گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپای زاهێدان، بە مەبەستی وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ، بەتوندی ئەشکەنجە دراون و ناچار بە دانپێدانان دژ بە خۆیان كراون.جێگای ئاماژه‌یه كه فایلێكی ده‌نگی له “محه‌ممه‌دكه‌ریم باركزایی” بڵاو كراوه‌ته‌وه كه تێیدا ده‌ڵێت، هێزه ئه‌منیه‌كان داویان له‌و سێ كه‌سه كردووه كه ئه‌گه‌ر مه‌وله‌وی عه‌بدۆلحه‌مید تیرۆر بكه‌ن، له زیندان ئازاد ده‌كرێن و ئه‌وانیش قبووڵیان نه‌كردووه و حوكمه‌كه‌یان جێبه‌جێ كراوه.