لە ڕۆژانی ڕابردوو، دوو بەندکراو بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست”، لە بەندیخانەکانی ئیسفەهان و زاهدان، لە لایەن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه ئێعدام کراون.
بە پێی ڕاپۆرتی حاڵ وەش، بەندکراوێک بە ناوی “مهدی حسێن زهی” تەمەن ٢٥ ساڵ، كه پێشتر به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست ده‌ستبه‌سه‌ر و به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو، حوكمه‌كه‌ی جێبه‌جێ كراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، به‌ندكراوێكی ژن له زیندانی ئیسفه‌هان به ناوی “فه‌رخونده ئه‌ڵڵامورادی” به هه‌مان تۆمه‌ت له سێداره دراوه. شایانی باسه كه له ڕۆژانی ڕابردوود، به‌لانیكه‌م چوار به‌ندكراوی ژن له زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێعدام كراون.