ڕۆژی دووشهممه ٧ی مانگی سهرماوهز، دوو کرێکار لە ڕووداوهكهی کارگەی پۆڵای بافق کە بەهۆی تەقینەوەکەوە بریندار بوون لەنەخۆشخانە گیانیان لەدەستدا و هاوکات سێ کرێکار کە لە یەکەیەکی خۆراکی پیشەسازیی لە شیراز کار دەکەن بە سەختی برینداربوون.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، دوو کرێکاری كارگهی پۆڵای بافق بهناوهكانی “مهیسهم ئیسماییلی” و “داریوش عەرەبزادە” کە ئێوارەی ڕۆژی هەینی بەهۆی تەقینەوەی گازەوە تووشی سووتان بوون،ئهمڕۆ لە نەخۆشخانەدا گیانیان لەدەستدا. و هەروەها تەقینەوەی گاز له بولواری “ئایەتوڵا ڕەبانی” له شاری شیراز، بووته هۆی برینداربوونی سێ کرێکار لە یەکەیەکی خۆراک.