محەمەد نۆبەخت نیا، فەرماندارى شارى نەغەدە، لەبارەى ئاگرتێبەردانەکەى پێنجشەممە شەوى ١٨ى خاکەلێوەی تاڵاوی سەیراتن گوڵى ڕایگەیاند: ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کراوە. بەڵام بە هۆى هەڵکردنى با لە کاتى ئاگرکەوتنەوەکەدا، نزیکەى ١٢ هێکتار لە تاڵاوەکە سووتاوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئاگرتێبەردانى تاڵاوەکە بە ئەنقەست ئەنجام دراوە و هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هێچ زانیاریەک لەسەر ئەنجام دەرانی بۆ لایەنی پێوەندیدار ڕوون نەبووەتەوە. تاڵاوى دۆرگە بەردى نەغەدە، یەکێک لە ئەکۆسیستەمە گرنگەکانى ناوچەکە و ژینگەی دەیان جۆر باڵندەى خۆجێی و کۆچەرە کە لەم ئاگرکەوتنەوەیە لەنێو چووە و زیانێکی زۆر بەر سرووشتی ئەو ناوچەیە کەوتووە.