کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

لەسێدارەدانی ٧٤ بەندکراو لە زیندانه‌كانی ئێران لە ماوەی مانگی ژانویه‌ی ٢٠٢٤

لەسێدارەدانی ٧٤ بەندکراو لە زیندانه‌كانی ئێران لە ماوەی مانگی ژانویه‌ی

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەنده‌كانی مافی مرۆڤ، لە ماوەی مانگی ژانویه‌ی ٢٠٢٤دا به‌ لانیکەم سزای سێدارەی ٧٤ بەندکراو لە زیندانه‌كانی ئێراندا جێبه‌جێ كراوه‌. لەم ژمارەیە ٤٦ بەندکراو بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددەی هۆشبەر لە سێدارە دراون.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، لە ماوەی مانگی ژانویه‌ی ٢٠٢٤دا سزای سێدارەی ٣٤ بەندکراوی کورد، ٧ بەندکراوی تورک و ٥ بەندکراوی بەلووچ، لە زیندانه‌كانی ئێراندا جێبەجێ کراوه‌. لەو مانگەدا دوو هاووڵاتیی ئەفغانستانیش لە بەندیخانەکانی ئێران لە سێدارە دراون. لەم ماوەیەدا سزای سێدارەی ٧ بەندکراوی سیاسی و ئایینی جێبەجێ کراوە کە ٦ کەسیان سیاسی و کەسێکیان ئایینی بووە. هەروەها سزای سێدارەی ژنێکیش لە بەندیخانەی سەبزەواری پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی جێبەجێ کراوە. زۆرترین ڕێژەی ئێعدام لە زیندانه‌كانی پارێزگای ئەلبورز بووە کە ٣٢ کەس تۆمار کراوە. هەروەها لە بەندیخانەکانی پارێزگاکانی خوراسانی ڕەزەوی ٧ کەس، هەمەدان ٦ کەس، فارس و گیلان هەر کامیان ٤ کەس لە سێدارە دراون.