بەرەبەیانی ڕۆژی دووشه‌ممه ٨ی مانگی ڕه‌شه‌مه، پێنج زیندانی کە پێشتر حوکمی لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندرابوو، لە زیندانی “بیرجەند” حوكمه‌كه‌یان جێبەجێ کرا.
ناسنامەی دوو كه‌س لەو زیندانیانە بە ناوه‌كانی، “عەبدولحەمید شه‌هبەخش” خەڵکی شاری زاهیدان و “عەلی فنوودی” خەڵکی شاری “بیرجەند” ڕاگەیەندراوە، بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ “عەبدولحەمید شه‌هبەخش” و “عەلی فنوودی” ساڵی ٩٩،لە ناحیەی “سەهلاباد”ی سه‌ربه شاری “بیرجەند”، بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان دەستبه‌سه‌رکران و دواتر لەلایەن دادگای كۆماری ئیسلامییه‌وه سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنرا. شایانی باسه، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر ناسنامەی ئەو سێ زیندانییەی دیکە و تۆمەتەکانیان نییە و تا ساتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە لەسێدارەدانی ئەو زیندانیانە لەلایەن میدیاکانی كۆماری ئیسلامی و سەرچاوە فەرمییەکانی ڕانەگەیەندراوە.