کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

لەسێدارەدانی ٥٠٠ كه‌س لە ئیران له‌ مانگی ژانویەی ٢٠٢٤وه‌ تا به‌ ئه‌مڕۆ

لەسێدارەدانی ٥٠٠ كه‌س لە ئیران له‌ مانگی ژانویەی ٢٠٢٤وه‌ تا به‌

لە سەروبەندی ١٠ی ئۆكتۆبر (١٩ ڕه‌زبه‌ر) ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوە له‌گه‌ڵ سزای ئێعدام، مای ساتۆ، ڕاپۆرتێری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ له‌ كاروباری ئێران ڕایگەیاند: لە سەرەتای ئەمساڵەوە به‌لانیکەم ٥٠٠ کەس لە ئێران ئێعدام كراون.

ئەم پارێزەرە بەناوبانگە ژاپۆنییه‌ لە پەیجی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە و نووسی؛ ١٠ی ئۆكتۆبر ڕۆژی جیهانی دژ بە سزای ئێعدامه‌. لە مانگی ژانویەی ساڵی ٢٠٢٤ەوە تا ئێستا زیاتر لە ٥٠٠ به‌ندكراو له‌ ئێران لەسێدارە دراون. ئه‌و سزایه‌ بۆ ژنانی چالاکوان و لایەنگرانی بزووتنەوەی ژن،ژیان،ئازادی به‌كار براوه‌. په‌یامی مای ساتۆ هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی لایوی ته‌له‌فزیۆنی بۆ پشتیوانی له‌ كارزاری نا بۆ ئێعدام بڵاو كرا و ناوبراو داوای له‌ كۆماری ئیسلامی كرد كۆتایی به‌ ئێعدامی به‌ندكراوان بێنێت.