ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی خەرمانانی ساڵی ١٤٠٣، دوو بەندکراو لە گرتووخانەی عادل ئابادی شیراز، بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان لە سێدارە دران.
بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤی ئێران، به‌ندكراوێك بە ناوی ساسان بوزورگزادە، تەمەن ٣٣ ساڵ و خه‌ڵكی ئێرانشار، ساڵی 1398 ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو. ئه‌و به‌ندكراوه هیچ مادده‌یه‌كی هۆشبه‌ری پێ نه‌بووه و دادوه‌ر به بێ به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنه‌ر سزای سێداره‌ی به‌سه‌ر دا سه‌پاندووه. ناسناوی به‌ندكراوه‌كه‌ی دیكه بریتیه له: سه‌عید خواجه‌حه‌یده‌ری، ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ و خه‌ڵكی كه‌هنووج كه به هه‌مان تۆمه‌ت له‌سێداره دراوه.