ڕۆژانی دووشه‌ممه و پێنجشەممە ١٩ و ٢٢ی خه‌رمانانی ١٤٠٣، حوكمی ئێعدامی دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی عه‌بدۆلكه‌ریم حه‌بیبی و بێهنام باقری له زیندانه‌كانی كه‌هنووج و ئیسفه‌هان جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، عه‌بدۆلكه‌ریم حه‌بیبی و بێهنام باقری پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست ده‌ستبه‌سه‌ر و سزای ئێعدام‌یان به‌سه‌ر دا سه‌پێندرابوو. شایانی باسه كه هه‌واڵی له‌سێداره‌دانی ئه‌و دوو به‌ندكراوه له میدیاكانی ڕژیم بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.