ڕۆژی دووشه‌ممه ٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، به‌ندكراوێك به ناوی “جه‌مشید شارمهد”، شارومه‌ندی ئێرانی_ئاڵمانی، به تۆمه‌تی ” افساد فی‌الارض” له سێداره درا.
به پێی ڕاپۆرتی مافی مرۆڤی ئێران، “جه‌مشید شارمهد” شارومه‌ندی ئێرانی_ئاڵمانی، له مانگی ره‌شه‌ممه‌ی ١٤٠١، له لایه‌ن دادگا ئینقلابی تارانه‌وه به تۆمه‌تی “داڕێشتنی پێلان بۆ كرده‌وه‌ی تیرۆریستی”، حوكمی سێداره‌ی به سه‌ردا سه‌پێندرابوو، كه له ڕێكه‌وتی دووشه‌ممه ٧ی خه‌زه‌لوه‌ر، به بێ ئاماژه به جێگای له سێداره دان، ئێعدام كرا.