ڕۆژی یەکشەممە ٤ی خه‌رمانانی ١٤٠٣، حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێك به ناوی “عه‌باس ڕشیدی” له زیندانی قه‌زوێن جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، عه‌باس ڕه‌شیدی، سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو. ناوبراو خێزاندار و پیشه‌ی كرێكاری بووه و هه‌واڵی له‌سێداره‌دانی له میدیاكانی ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.