کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

لەسێدارەدانی به‌ندكراوێك لە زیندانی ئیلام

لە سێدارەدانی به‌ندكراوێك لە زیندانی ئیلام 1

سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٢ی مانگی سەرماوەز، حوکمی لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی “مێهدی لوتفی” خەڵکی شاری ئەیوانغەرب، لە زیندانی ئیلام جێبەجێ کرا.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ئەو به‌ندكراوه‌ كه‌ خه‌ڵكی گوندی “خوران”ی سه‌ر به‌ شاری ئه‌یوانغه‌ربه‌، پێشتر بە تۆمەتی “کوشتنی بەئەنقەست”ی دوو هاووڵاتیی خه‌ڵكی گوندی “کەڵان” دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ بە ئێعدام، مەحکووم کرابوو.