ئیمام جۆمعه‌ی شاری جوانڕۆ كه وه‌كوو ئیمام جۆمعه‌كانی شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران ده‌ستنیشانده و نوێنه‌ری خامنه‌یی له‌و شاره‌یه، به لێدوانێكی چه‌واشه‌كارانه و نابه‌رپرسانه له‌سه‌ر هۆكاری كێشه‌ی ئابووری په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ حیزبه‌كانی دژبه‌ری رژیم درێژ ده‌كاته‌وه.
ئه‌و قسانه‌ی ئیمام جۆمعه‌ی شاری جوانڕۆ دژ به حیزبه‌كانی دژبه‌ری ڕژیم شتێكی تازه نییه و ئیمام جۆمعه‌ی شاره‌كانی دیكه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان هه‌رچه‌ند مانگ جارێك بۆ چه‌واشه‌كردن و به‌لاڕێدا بردنی پرسی مافخوازانه‌ی كورد، هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر حیزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و په‌نجه‌ی تۆمه‌تیان بۆ درێژ ده‌كه‌نه‌وه، به‌و كاره ده‌یانه‌وێت ٤٢ ساڵ گه‌نده‌ڵی و دزی هه‌زاران میلیاردی به‌رپرسان و چه‌وساندنه‌وه كورد و كوشتنی ڕۆژانه‌ی كۆڵبه‌ران و زه‌حمه‌ت كێشان به‌لاڕێدا ببه‌ن. شایانی باسه له لێدوانێكی چه‌واشه‌كارانه‌ی دیكه‌دا، “مه‌لا یاسین” و “مه‌لا ڕه‌ستگار مورادی” له ئه‌ندامانی مه‌دره‌سه‌ی زانستی ئایینی شاری جوانڕۆ ڕایانگه‌یاندووه به‌رپرسانی غه‌یری كورد له‌و شاره‌دا زیاتر له به‌رپرسه كورده‌كان خزمه‌تی شاره‌كه ده‌كه‌ن.