کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

لێداوانی تووماج ساڵحی له‌ دووهه‌مین ساڵڕۆژی شۆڕشی ژینا

لێداوانی تووماج ساڵحی له‌ دووهه‌مین ساڵڕۆژی شۆڕشی ژینا 3

تووماج ساڵحی هونه‌رمه‌ندی به‌ندكراو له ‌زیندانی ئیسفه‌هان، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٦ی خه‌رمانان، به‌ بۆنه‌ی دووهه‌مین ساڵڕۆژی قه‌تڵی حكوومه‌تی ژینا ئه‌مینی و ده‌ستپێكی شۆڕشی ژن،ژیان،ئازادی په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه‌ و ڕێزی له‌ یادی گیانبه‌ختكردووانی ئه‌و شۆڕشه گرت.

هەژماری بەکارهێنەری تووماج ساڵحی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام ڤیدیۆیەیێكی بڵاوکردەوە و نووسی: بژی پڕشانازیترین ڕاپەڕینی سەردەمی ئێمە، ڕاپەڕینی فەرهەنگی دژی كۆنەپەرستی، نافەرمانیی کەرامەت بەرامبەر بە بێ نرخی، بژی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی .