ڕۆژی پێنج شه‌ممه ٣٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، هێزەكانی ڕژیم لە شاری پاوە ڕێگه‌یان به ئۆتۆمبێلێك كه كۆڵبه‌رانی ده‌گوازته‌وه بۆ سه‌ر سنوور گرتووه و ته‌واوی سه‌رنشینه‌كانیان داوه‌ته به‌ر ئه‌شكه‌نجه و لێدان.
به پێی ڕاپۆته‌كان، هێزه سنووریه‌كانی كۆماری ئیسلامی وێڕای بێڕێزییه‌كی زۆر كۆمه‌ڵێك له كۆڵبه‌رانیان به توندی ئه‌شكه‌نجه و ئازار داوه و چه‌ند كۆڵبه‌ر بریندار بوون. به وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، هێزه‌كانی ڕژیم شیشه‌ی ماشینه‌كه‌یان شكاندووه و زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆریان به شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه گه‌یاندووه.