ڕۆژی دووشه‌ممه ٧ی مانگی سه‌رماوه‌ز، وتەبێژی ئەنجومەنی هەماهەنگی ڕێکخراوەکانی یەکێتی مامۆستایان، لە زیندانی “تهران بزرگ”، لەلایەن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ئه‌شكه‌نجه كراوه و دۆخی جه‌سته‌یی ناجێگیره.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان،”سۆران ئەسکەندەر لوتفی”، وتەبێژی ئەنجومەنی هەماهەنگی ڕێکخراوەکانی یەکێتی مامۆستایان، ڕۆژی ١٦ی ڕه‌زبه‌ر بەبێ هیچ بەڵگەنامەیەکی یاسایی لە مەریوان و ماڵەکەی خۆی دەستبه‌سه‌رکرا و دواتر گوازرایەوە بۆ بەشی 209ی زیندانی “ئه‌وین” و پاشان بۆ زیندانی “تهران بزرگ”، دەوترێت کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئەو مامۆستا خانەنشینكراوه به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌درانی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه لە دۆخێکی سەختی جەستەییدا بووە و تا ئێستا هیچ چاودێرییەکی پزیشکی بۆ دۆخی ئەو نەکراوە و هیچ مەرجێکی پزیشکیش ئەنجام نەدراوە. شایانی باسه “سەعدی شاڕۆخی‌فەر”، تەمەن ٤۰ ساڵ خەڵکی شاری بۆکان، به‌هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامیه‌وه گیانی به‌ختكرد.