ڕیحانە ئەنساری نژاد دوای ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە دەرکردنی سزای ئێعدام بۆ شەریفە محەمەدی و پەخشان عەزیزی هه‌روه‌ها لەسێدارەدانی ڕەزا ڕەسایی، لەلایەن بەرپرسانی زیندانی ئێڤینه‌وه ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراوه و لە دیدار و پەیوەندی لەگەڵ منداڵەکەی بێبەش کراوە.
پاش له‌سێداره‌دانی ڕه‌زا ڕه‌سایی و سه‌پاندنی سزای ئێعدام به‌سه‌ر په‌خشان عه‌زیزی و شه‌ریفه محه‌ممه‌دی، به‌ندكراوانی سیاسی ژن له زیندانی ئێڤین ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی، به‌ڵام گاردی ئه‌منیه‌تی زیندان هێرشیان كرده سه‌ر به‌ندكراوان و وێڕای بریندار كردنی چه‌ند كه‌س، به‌شداربووانی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیه‌یان له دیدار و پێوه‌ندی ته‌له‌فوونی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان بێبه‌ش كرد. یه‌ك له‌و به‌ندكراوانه، ڕه‌یحانه ئه‌نساری نژاده كه هاوڕێی نزیكی شه‌ریفه محه‌ممه‌دی و ئه‌ندانی پێشووی كۆمیته‌ی هاوئاهه‌نگی بۆ دامه‌زراندنی ڕێكخراوه‌ی سه‌ربه‌خۆی كرێكارییه و له‌لایه‌ن سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامیه‌وه به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراوه.