ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، هێزه‌كانی گه‌شتی ئێرشاد هێرشیان كرده سه‌ر كچێكی لاو له شاری ته‌ورێز و به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازاریان دا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كچێكی لاوی خه‌ڵكی ته‌ورێز به‌بێ ڕووسه‌ری له حاڵی كڕینی شیرینی دا بووه به‌ڵام هێزه‌كانی گه‌شتی ئێرشاد هێرشیان كردۆته سه‌ری و به بیانووی ڕه‌چاو نه‌گرتنی حیجابی ئیجباری، لیان داوه تاكوو له هۆش خۆی چووه. كاتێك خه‌ڵكی مه‌ده‌نی سه‌ر شه‌قام ئه‌و ڕووداوه ده‌بینن پشتیوانی له كچه‌كه ده‌كه‌ن و ڕێگه ناده‌ن ده‌ستبه‌سه‌ر بكرێت، و له ڕێگه‌ی ئامبۆلانسه‌وه ده‌یگوازنه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.