کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

لیباس شەخسیەکان کێن؟

لەم رۆژانەدا و بە بۆنەی ئاخێزی شۆڕشگێڕانەی خەڵک لەدژی کۆماری ئیسلامی ناویلیباس شەخسیە کانجاریکیتر هاتۆتەوە سەرزاران. لیباس شەخسیەکان بەشێک لە کەسانی بە کرێگیراون یۆنی فۆڕمی ڕەسمییان لەبەردا نییە و بە شێوەی یەکەی ڕێکخراو لە گوروپی جۆراو جۆردا سازماندراون. ئەوان چەک و کەلوپەلی قەتالە و بۆ کوشتن ییان بە شێوەی شاراوە هەڵدەگرن. بە شێوەی ئاسایی خۆیان لەنێو خەڵکی خۆپیشاندەردا جێدەکەنەوە. ئەوان دەستیان بە پێشکەوتو ترین ئامرازی سەرکوت ڕادەگات و بە هەزاران ماتۆڕ و ماشێنی شەخسی لە ئاستی شاردا بڵاوە بوونەتەوە و بە یەکەوە لە پەیوەندیدان. هاوشێوەی مەئمورە ئەمنیەتیەکان، ئەوان بە سەربازانی گومناوی ئیمامی زەمانیش ناودەبەن.

  لیباس شەخسیەکان لە ٤٣ ساڵی ڕابردودا دەورێکی بەرچاویان لە سەرکوتەکانی کۆماری ئیسلامیدا هەبووە. دوای هاتنەسەرکاری کۆماری ئیسلامی لەژێر ناوی جۆراو جۆری وەک حیزبۆڵڵاهی، خاهەرانی زەینەب، ئەنسارۆڵڵا و هیتردا کاریان کردوە. کەسانی سەربەم هێزە لەنێو لات و لوتی کۆمەڵ، زیندانیانی جەنایی کە ماوەی مەحکومیەتەکەیان بەخشراوە دەستەبژێر دەکرێن و دەکرێنە ئەندامی ئەم هێزە. حکومەت لە هێندێک لە منداڵانی بێ سەرپەرست و خیابانی، و تەنانەت لە گیرۆدە بوانی مادەی هۆشبەریش لە بەرانبەر پێدانی مەواد پێیان، کەڵک وەردەگرێت.

لەگەڵ ئەوەشدا لە هەموو مزگەوت و حسەینیەکدا، لە هەر پایەگایەکی بەسیج و سپادا، لە هەموو حەوزە و دەفتەرێکی ئیمام جومعەکاندا گوروپێک لەم دەستەیە بوونیان هەیە کە لە دەور و نەخشی جۆراو جۆرەدا دەردەکەون و لە بەرانبەر خزمەتێکدا دەیکەن دەبنە خاوەنی هەموجۆرە ئیمکاناتێکی مادی و یارمەتیەک. ئەوان بە لەبەر کردنی لیباسی شەخسی دەتوانن دەست بۆ هەموو جەنایەتێک بەرن، بەبێ ئەوەی کە هەزینەیەکی زۆری بۆ حکومەت هەبێت. لە جەریانی هێرش بۆسەر ژنان و تێزاب کردن بە دەموچاویاندا دەفتەری ئیمام جومعەکان و بە تایبەت لە شارەکانی وەک ئیسفەهان دەروی سەرەکیان هەبووە.

یەکێک لە کراری جەنایەتکارانەی ڕژیم دژبە زیندانیانی سیاسی، ڕاگرتنی ئەوانە لە بەندی مەحکومانی جەناییدا ئەویش لە جۆری شەڕئەزگێز ترینەکانیان. بەرپرسانی زیندان بەڵێنی کەم کردنەوەی ماوەی مەحکومیەتەکەیان بەو کەسانە ئەدەن، بۆیان ئیکاناتی سیغە لەنێو ژنانی زیندانیدا و تەنانەت لە دەرەوەی زیندان، و مادەی هۆشبەر و هیتریان بۆ فەراهەم دەکەن و لە بەرانبەردا داوایان لێدەکەن تا شەو و رۆژ لە زیندانیانی سیاسی تاڵ بکەن. باس کردنیئەو کردارەی ئەم جۆرە لیباس شەخسیە بەکرێگیراونەی ڕژیم لە زینداندا لەگەڵ شەریف ترین و نەجیب ترین ئینسانەکاندەکەن و ئەگاتە دەرەوەی زیندان، ئینسان توشی سەرسوڕمان دەکات. ئەم لاتولوتانە کە بەم شێوەیە لە زینداندا ئیمتیحانی خۆیان داوە، لە زیندان ئازاد دەکرێن و دەبنە ئەندامی گروپە لیباس شەخسیەکان بۆ سەرکوتی کچان و کوڕانی گەنج لەسەر شەقامەکان. داستانی مەرگی مەزڵومانەی نیکا شاکەرەمی ئەو کچە گەنجەی کە بە ئاواتەوە بوو ببێتە ئەستێرە و کەسێکی سەرشناس، یەکێک لە نمونەکانی کرداری دزێوی ئەم جۆرە بەکرێگیراوانەی ڕژیمە. ڕێبەران و ڕێکخەرانی لیباس شەخسیەکان لە لایەن بەیتی خامنەیی، وەزاڕەتی ئیتلاعات و ئەمنیەت، بەسیج و سپای پاسداران، دەفتەری ئیمام جومعەکان و ناوەندە مەزهەبیە توندڕەوەکانەوە ئاڕاستە دەکرێن.

مەلاکان و دەستگای ڕوحانیەت لە قەدیمەوە پەیوەندیەکی پتەویان لەگەڵ لات، لۆمپەنەکان، گوروپەکانی ئەرازل و ئەوباشدا هەیە و ئێمە لە ئاڵوگۆڕەکانی یەل سەدەی ڕابردودا گەلێک جار شاهیدی یەکگرتویی دەستگای مەزهەب و لاتەکان بووین. لە جەریانی شۆڕشی مەشروتە، مەشروعە چیەکان بە سەرۆکایەتی مودەڕیس کۆمەڵێک دەستە و تاقمی لات و لۆمپەیان لەدژی بەرەی چەپ و پێشکەوتن خوازەکان بەکار هێنا. لە جەریانی میللی کردنی نەوتدا لە ساڵی ١٣٣٢ ی هەتاوی، ئەرازل و ئەباش بە شێوەیەکی بەرچاو لەدژی ئازادی خوازەکان بەکارهێندران، کە ڕێبەر لە و سەرویانەوە ئایەتواللە کاشانی بوو. لە شۆڕشی ساڵی ١٣٥٧ دا ئاخوندەکان و دەستگای مەزهەب بەشێوەیەکی بەرین و سازماندەراو کەڵکیان لە لیباس شەخسیەکان لەژێر ناوی جۆراو جۆردا وەرگرت.

  شناسایی و ناساندنی لیباس شەخسیەکان، بە ناوەندە جەماوەریەکانی گەڕەک و ڕاگەیەنەرەکان، ئەرکی هەر ئینسانێکی ئازادی خوازە. بێگومان لە سبەی رۆژێکی نە زۆر دووردا ئەم بەکرێگیراوە لیباس شەخسیانە وڵامدەرەوەی ئەو جەنایەتە بێ ئەژمارەیان دەبن کە لەدژی خەڵک کردویانە و دەیکەن. ئاخوندەکان و سەرانی کۆماری ئیسلامی کە ڕێبەرانی و ڕێکخەرانی لەشکری بەکرێگیراوانی لیباس شخسیەکانن دەبێ وڵامی جەنایەتەکانیان لەدژی خەڵک بدەنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

ڕەوتی لێک هەڵوەشانی حکومەت و سەرلێشێواوی دەسەڵاتدارانی ئیسلامی 

-

کۆماری ئیسلامی بە ئاڕاستەیەکی بێ گەڕانەوەدا

-

  بەیانیەی حیزبی کومونیستی ئێران بۆ ڕێزگرتن لە ١٦ سەرماوەز رۆژی دانشجو

-

ماتەمی کۆماری ئیسلامی و شادمانی خەڵک لە پەڕاوێزی دەرچوونی تیمی کۆماری ئیسلامی لە کێبەرکێکانی جامی جیهانی

-

   سەرکەوتنی شۆڕش لە گرەوی هەتنە مەیدانی کرێکاران، وەک چینێکی کۆمەڵایەتی دایە

-

    ئیبتیکاری عەمەل لەسەر شەقام و لە سۆشیال مێدیا بەدەست خەڵکەوەیە 

-