کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

له‌ سێداره‌درانی دوو به‌ندكراو له‌ زیندانی ده‌ستگردی ئیسفه‌هان

له‌ سێداره‌درانی دوو به‌ندكراو له‌ زیندانی ده‌ستگردی ئیسفه‌هان 2

رۆژی دووشه‌ممه‌ ١٠ی به‌فرانباری ١٤٠٣، دوو به‌ندكراوی دیكه‌ له‌ زیندانی ده‌ستگردی ئیسفه‌هان به‌ تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر”، له‌ سێداره‌ دران.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو به‌ندكراوی دیكه‌ به‌ ناوه‌كانی “ئایه‌ت پورمه‌نسووری” ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ و “بابه‌ك شۆقی” ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ، به‌ تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر”، له‌ سێداره‌ دراون. جێگای ئاماژه‌یه‌ دوو كه‌سی دیكه‌ به‌ هه‌مان تۆمه‌ت له‌ زیندانی ده‌ستگردی ئیسفه‌هان له‌ سێداره‌ درابوون و به‌م جۆره‌ ژماره‌ی ئێعدامكراوان له‌و به‌ندیخانه‌یه‌ بۆ ٤ كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه‌.