به‌یانی یه‌كشه‌ممه ٢١ی ڕێبه‌ندان، چوار به‌ندكراو له به‌ندیخانه‌كانی كرماشان، ساری و گورگان به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ر” و “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست“، له سێداره دران.
به پێ ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، به‌ندكراوێك به ناوی “ئه‌فشین ئه‌میری” ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ، ٦ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به ماده‌ی هۆشبه‌ر” ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو و له به‌ندیخانه‌ی “دیزڵ ئابادی” كرماشان له سێداره درا. هه‌روه‌ها به‌ندكراوێكی ژن به ناوی “مهتاب قازی زاده” ته‌مه‌ن ٤٧ ساڵ و خێزاندار، به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” له زیندانی ساری ئێعدام كرا. هاوكات دوو به‌ندكراوی دیكه به ناوه‌كانی “عه‌بدولحه‌مید كوهكه‌ن” ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵ و شارومه‌ندی ئه‌فغانستان، “گولمحه‌ممه‌د گورگیچ” شارومه‌ندی به‌لووچ، به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان، له زیندانی “گورگان” له سێداره دران. به پێی ئاماره‌كان، له سه‌ره‌تای مانگی ڕێبه‌ندانه‌وه تا ئێستا لانیكه‌م ٣٧ به‌ندكراو له به‌ندیحانه‌كانی كۆماری ئیسلامی له سێداره دراون، كه به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو ژماره‌ی له سێداره دراوان به‌رز بووه‌ته‌وه.